بەریتانیا: تا ئاستێكی زۆر دڵنیاین ئێران له پشت هێرشهكانی كهنداوه
K24 - ههولێر:
وەزیری دەرەی بەریتانیا ئاشکرای دەکات تا ئاستەکی زۆر دڵنیان کە ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر کەشتییە نەوتییەکانی کەنداوی عوممانن و داوای لەو وڵاتە کرد کە کۆتایی بە کارە تێکدەرەکانی لەناوچەکە بێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا جێرمی هاینت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا دەڵێت: "لێکۆڵینەوەکان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە ئێران لە پشت هێرشەکانەوەیە و ئەم هێرشانەی کۆتایی لە رەفتارەکانی ئێرانه بۆ تێکدانی ئارامی و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ناوچەکە".
بەیاننامەکە راستەوخۆ سوپای پاسدارانی ئێران تومەتباردەکات بەوەی لە پشت هێرشەکەوەیە و دەڵێت: "هیچ کەسێك باوەڕناکات کە هیچ وڵات یان لایەنێکی دیکە لە پشت ئەو هێرشانەوە نابێت".
وەزیری دەرەوەی بریتانیا داوا لە ئێران دەکات تەواوی چالاکییەکانی بۆ تێکدانی ناوچەکە رابگرێت و رایدهگهیهنێت، وڵاتەکەی لە گەڵ وڵاتانی دیکە کار بۆ چارەسەری گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن دەکەن.
دوێنێ پێجشەممە 14ی حوزهیرانی 2019، دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە ئاوەکانی کەنداو هێرشیان کرایە سەر و زیانی زۆریان پێگەیشت، لە دوای رووداوەکەش، ئەمەریکا لە رێگای وەزیری دەرەوە، ئێرانی بە هۆکاری رووداوەکە تۆمەتبار کرد و ئێرانیش بە تووندی رەتیکردەوە.
ئ. م