به‌ڤیدیۆ.. ئاگرێكی گه‌وره له لووله‌كانی غاز له ئێران به‌ربوو
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی دزه‌كردنی غاز له یه‌كێك له لووله‌كان له ناوچه‌ی ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له لووله‌كانی غازی ئه‌و ناوچه‌یه روویداوه و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆری به‌دواوه بوو.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا دیمه‌نه‌كانی ئه‌و رووداوه نیشان ده‌درێن, كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" ئامارى سه‌ره‌تایی زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ی بڵاوكرده‌وه و وه‌ك له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ئێرانی گواستییه‌وه، له‌و رووداوه‌دا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان ئۆتۆمۆبیلیش سووتاون.
H.B