مۆگرینی: یارمه‌تی ئه‌و حكوومه‌تانه ده‌ده‌ین كه هاوكاریی ئاواره‌كانی سووریا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فێدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له بڕۆكسل، له‌باره‌ی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا، رایگه‌یاند: "ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوكاریی هه‌موو ئه‌و حكوومه‌ت و وڵاتانه بكه‌ن، كه ئاواره‌ی سووری‌یان له‌خۆ گرتووه و ئه‌و هاوكاریانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، تاوه‌كو ئه‌و حكوومه‌تانه بتوانن له هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سووریا به‌رده‌وان بن".
بارزان حه‌سه‌ن په‌یامنێری كوردستان24، له مۆگرینی پرسیوه: "به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان و په‌نابه‌ری سووری، له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، ئایا ئێوه وه‌كو یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا هیچ پلانێكتان هه‌یه بۆ هاوكاریكردنی حكوومه‌ت و ئه‌و ئاوارانه؟".
به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "هه‌روه‌كو ده‌زانیت ئه‌و هاوكاریانه‌ی له‌م كۆنفڕانسه كۆده‌كرێنه‌وه، بۆ هاوكاریكردنی هه‌موو سوورییه‌كانه، نه‌ك ته‌نیا له نێوخۆی سووریا، به‌ڵكوو بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێشه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره سوورییه‌كانیان له‌خۆیان گرتووه، به‌تایبه‌تی لوبنان، ئوردون و توركیا، به‌ڵام هاوكارییه‌كان وڵاتانی عێراق و میسریش ده‌گرێته‌وه و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه ئه‌و هاوكاریانه‌مان به‌رده‌وام ده‌بن و بۆخۆشم سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌م كردووه، كه ئاواره‌ی سووری لێ نیشته‌جێن و ده‌زانم، كه ئه‌و وڵاتانه‌ی پێویستییان به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هاوكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و ئاوارانه به‌رده‌وام بن".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریاش له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتوویه‌تی: "ئێستا ره‌وشی واقیعی سووریا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. له‌سه‌ر زه‌وی هاوكێشه‌كان گۆڕاون. به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له هه‌ندێك شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له شه‌ڕدا، ئاساییه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه، قه‌یرانی سووریا ئیدی پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی نییه".
ره‌تیشیكرده‌وه، ئه‌وڕوپاییه‌كان له ناو خۆیاندا ناكۆكییان له باره‌ی پرسی سووریا هه‌بێت و ده‌ڵێت: "هه‌موو وڵاتانی ئه‌وڕوپا، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسییانه هه‌یه".