وه‌زیری كشتوكاڵ سكاڵا له دژی "ساخته‌كارێك" ده‌جووڵێنێت
K24 - هه‌ولێر:
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، سكاڵا له دژی "ساخته‌كارێك" ده‌جووڵێنێت، كه نووسراوی وه‌زاره‌ته‌كه و واژۆی خودی وه‌زیره‌كه‌ی ساخته كردووه.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8/12/2019، به واژۆی وه‌زیری كشتوكاڵ ده‌رچووه و ئاراسته‌ی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كراوه، تێیدا هاتووه: "بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی سكاڵا له دژی كۆمپانیای ئه‌نسكۆ بۆ بازرگانی گشتی كه هه‌ڵساوه به ساخته (تزویر)كردنی نووسراوی وه‌زاره‌تمان تكایه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر".
پێشتر راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاویكرده‌وه، كه بازرگانێك به نووسراوی ساخته‌كراوی وه‌زاره‌ته‌كه ویستوویه‌تی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستوو هاورده‌بكات، کە زیاتر لە 10 ساڵە هاوردەکردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە.
ئ. م