پۆمپیۆ داوا له ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كات له رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران بكشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، له رێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكشێنه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی رابردوودا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه.
پۆمپیۆ له وته‌یه‌كدا كه له زانكۆی لویڤیل پێشكه‌شیكرد، گوتی: داوا له ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌رداری ئێران ببن و مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران بنیاتنه‌رانه نییه.
گوتیشی: ئه‌و شاره‌زایانه‌ی پێیان وایه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران نه‌زۆكن و كاریگه‌رییان نابێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وروپاییه‌كان له رێككه‌وتنی ناووكی نه‌كشێنه‌وه، به‌هه‌ڵه‌داچوون، چونكه به بێ كشانه‌وه‌ی ئه‌وروپاییه‌كان، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كاران.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئایاری ساڵی 2018 بڕیاریدا وڵاته‌كه‌ی یه‌كلایه‌نه له‌و رێككه‌وتنه بكشێته‌وه، كه ئیداره‌ی ئۆباما له ته‌مموزی 2015دا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به به‌شداری هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، رووسیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، چین له‌گه‌ڵ تاران واژووی كردبوو.