وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌يشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، جان ئيف لۆدريان، گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له لايه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكرا.
ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق كۆبووه‌وه.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، لۆدريان گه‌يشته هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى لێ‌كرد.
په‌يامنێرى كوردستان24، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، لۆدريان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى كۆده‌بێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، سبه‌ى لۆدريان له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و نه‌جه‌ف به‌ڕێ ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى مه‌زارى پێشه‌وا عه‌لى كوڕى ئه‌بى تاڵيب بكات و له‌گه‌ڵ عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شيعه‌كان له عێراق كۆببێته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان24 باسى له‌وه‌شكرد، له ميانى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان پرسى كورد له سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ره‌وشى سياسى عێراق تاوتوێ بكات.