ناوی کاندیده‌كانی پۆستی سەرۆکی هەرێم ئاشکرا کران

پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ئاشکرا کرد

K24 – هه‌ولێر:

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کردووە.

هەریەک لە نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حه‌مە ساڵح عومەر، رێبوار عەزیز مستەفا و هیوا عبدوڵڵا خدر، خۆیان کاندید کردووە.

بە گوێره‌ی رێکارە یاسایيەکان، لە دوای ئاشکراکردنی ناوی کاندیده‌كان، دوو رۆژ بۆ تانەدان لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی هەرێم دیاری کراوە و لە کاتی دەنگداندا، کاندیدانی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ئامادە نابن.