داوا ده‌كرێت له‌يلا گۆڤه‌ن مانگرتن بشكێنێت
K24 – جوله‌مێرگ:
106 رۆژه له‌یلا گوڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگ، مانی له خواردن گرتووه، به‌شێك له چالاك و كه‌سایه‌تییه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان داوا له له‌یلا گوڤه‌ن ده‌كه‌ن، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرێت و هه‌ندێكیشیان بۆ پشتگیریكردنی، سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
لای خۆیشیه‌وه له‌یلا گوڤه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه، تاوه‌كو توركیا سیاسه‌ته‌كانی خۆی نه‌گۆڕێت، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرێت.