مووچەدزەكانی سلێمانی دەستگیر كران
K24 - سلێمانی
ئەو كەسانەی مووچەی نەخۆشخانەیەكەی سلێمانیان دزیبوو، دەستگیر كران و پارەكەش گەڕێندراوەتەوە.
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەو كەسانەی پارەی نەخۆشخانەی شاریان لە سلێمانی دزیبوو، دەستگیر كراون پارەكەش گەڕێندراوەتەوە.
وەزیری دارایی رایدەگەیەنێت: "ئومێد دەکەم فەرمانگەکانی ھەرێم بەردەوام لە کاتی گواستنەوەی ھەر بڕە پارەیەک لە بانک، پێشتر ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ناوخۆ بكهن".
دوێنێ 12/3/2019 ژمارەیەك چەكداری دەمامكدار، رێگریان لە لیژنەی ھێنانی مووچەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كرد و تەواوی مووچەكەیان دزی.
ھ.م