لیڤه‌رپوول یۆرگن كڵۆپی له خانووی كڕێ رزگار كرد
لیڤه‌رپوول خانووه‌كه‌ی برێندان رۆجه‌رزی راهێنه‌ری ئێرله‌ندی بۆ یۆرگن كلۆپ ده‌كرێت له كرێچیاتی رزگاری ده‌كات.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، بڵاویكردۆته‌وه یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به كڕینی خانوویه‌ك یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری خه‌ڵات ده‌كات و پاڵه‌وانه‌كه‌ی وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ به شێوه‌یه‌كی كۆتایی خانووی برێندان رۆجه‌رزی ئێرله‌ندی له ناوچه‌ی فۆرمبی بۆ كلۆپ كڕیوه، كه پێشتر كلۆپ به كرێی مانگانه له‌و خانووه‌دا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه نرخی خانووه‌كه ده‌گاته سێ ملیۆن و حه‌فت سه‌د و په‌نجا هه‌زار پاوه‌ند.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كلۆپ له پێدانی پاره‌ی كرێ رزگاری ده‌بێت و له داهاتووشدا ئه‌م خانووه تایبه‌ت ده‌بێت به راهێنه‌ره‌كانی لیڤه‌رپوول.
یۆرگن كڵۆپی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، له ئۆكتۆبه‌ری 2015 به راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول ده‌ستنیشان كرا و نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه.