"ئه‌گه‌ر نێیمار كڕنۆش بۆ بارسێلۆنا ببات لێی خۆش نابم"
یه‌كێك له دێرینترین یاریزانانی بارسێلۆنا كه زۆرترین ته‌مه‌نی یاریكردنی له‌و یانه‌یه به‌سه‌ر بردووه دژایه‌تی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار پێشاندا و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بكرێت، ده‌شڵێت: نێیمار سووكایه‌تی بارسێلۆنا كردووه و نابێت جارێكی تر درێسی بارسێلۆنا بپۆشێته‌وه.
لۆبۆ كاراسكۆی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی چیرینگیتۆی به ناوبانگی ئیسپانیا گوتی: ئه‌گه‌ر نێیمار له پاریسه‌وه تا بارسێلۆنا كڕنۆش ببات نابێت لێی ببورین رێگه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆش بكه‌ین.
كاراسكۆ گوتیشی: نێیمار پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ته‌واو بێت به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی شكاند و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو خۆی به پاریس سانجێرمان فرۆشت، بۆیه هه‌رگیز له نێیمار خۆش نابم و نامه‌وێت جارێكی تر ئه‌و یاریزانه له ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا ببینم و دۆڵابێكی تایبه‌ت به جلوبه‌رگه‌كانی پێ بدرێت.
كاراسكۆ گوتیشی: ته‌نیا من له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ناڕازی نیم، به‌ڵكو هانده‌ران و به‌ره‌یه‌كی زۆریش له نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری بارسێلۆنا نیگه‌رانن به ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار.
كاراسكۆ ده‌شڵێت: بارسێلۆنا پێویستی به نێیمار نییه، به‌ڵكو پێویسته ته‌نیا ئانتوان گریزمان بگوازێته‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه برسی نازناوه‌كانه.
لۆبۆ كاراسكۆ پێشتر له 1978 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستی به یاریكردن كرد و ماوه‌ی 11 ساڵ له ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌رده‌وامبوو، دوایتر روویكرده خولی فره‌نسا له 1992 بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا.