مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت

بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌ فوئاد حوسێن، وه‌زيرى دارايى حكوومه‌تى عێراق، رايگه‌ياند، مووچه‌ و شايسته‌ دارايیه‌كانی سێ مانگى كۆتايى ساڵى 2017ى فه‌رمانبه‌رانى پاسه‌پۆرت و به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌يه‌كه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، حكوومەتی عێراق خەرجكردنی شایستە داراییەكان و مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2017 ی بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی پاسپۆرت و فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

هەمان سەرچاوە دووپاتی كردەوە، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەم ساڵ، بەپێی پشكی دیاریكراو لە یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2019، ڕاگه‌یاند.