"داعش لە بەهێزبوونەوەدایه‌"

هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش چاره‌سه‌ر نه‌كراون و هۆشداری له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و به‌هێزبوونی رێكخراوه‌كه‌ ده‌درێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات داعش لە بەهێزبوونەوەیە و ئەو هۆکارانەش ئاشکرا دەکات كە داعش خۆی پێ بەهێز دەکاتەوە.

سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سووننەنشینەکان داعش لە بەهێزبوونەوەدایە. 

ئەمە لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت داعش بەهێزبووەتەوە.

ئەو هۆکارانەی ساڵی 2014 بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش و خێرا کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆری خاکی عێراق  جارێکی دیکە دەبنەوە مةترسى بةهيزبوونةوةى  داعش.  يةكى لة هۆکارەکانیش  خراپی سیاسەتی  حکوومەتی عێراقه لە ناوچەکوردستانیەکان و  سونە نیشینەکان.

ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەرهەڵدانەوە بەهێزی داعش پشتراست دەکاتەوە و هۆکارەکانیشی ئاشکرا دەکات.

لە دیسه‌مبه‌ری 2017، حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق کۆتايی هاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام لەو کاتەوە بەشێوەی جۆراو جۆر  له‌ چه‌ندین شوێنی جياجياوة داعش چالاکیەکانی فراوانتر دەبن. بە تایبەت لە ناوچە سووننەنشینەکان و ناوچە کوردستانیيەکانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە دەڵێت: "لە شنگال و دەشتی نەینەوا و مەخموور و کەرکووك و دیالە داعش لە بەهێزبوونەوە دایە", هاوكات رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و گەڕانەوەی پێشمەرگەش به چارەسەر ده‌زانێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش ئاشکرای دەکات داعش  بەهێز بووەتەوە  ئەو ناوچانەش کە داعش تێدا بەهێزبووەتەوە لە عێراق لە ژێر کۆنترۆڵی  حەشدی شەعبی و سوپای عێراقە، هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی خراپی حکوومەتی عێراق دەگەڕێتەوە، هۆشداریش له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش ده‌ده‌ن.

ئ. م