ئه‌ردوغان هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆكی توركیا ده‌می تووڕه‌یی خۆی له ئه‌مه‌ریكا كرد و دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ مامه‌ڵه‌كردن به دراوی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئێران، چین، ئوكراینا و وڵاتانی دیكه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و سزایانه‌ی كه واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره دایناون.
ئه‌ردوغان له گوتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له ویلایه‌تی ریزه‌ی باكووری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مه‌به‌ستی ئه‌و گرژییه‌ی له‌نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا هاتۆته ئاراوه پرسی دۆلار و یۆرۆ و زێڕ نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی راگه‌یاندنی جه‌نگێكی بازرگانییه له‌دژی توركیا.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ئاماده‌كاری بۆ به‌كارهێنانی دراوی نیشتیمانی له كاره بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران، چین و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه ده‌كه‌ین، كه ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ هه‌یه.. توركیا ئاماده‌یه بۆ دانانی هه‌مان سیستم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپیش، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ خۆیان له چنگی دۆلار رزگار بكه‌ن".
سه‌رۆكی توركیا سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به هه‌وڵێك بۆ به‌دیلگرتنی توركیای وه‌سفكرد، كه وه‌ك ئه‌ردوغان ئاماژه‌ی پێكرد، دوای شكستخواردنی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئابوورییه‌وه فشار بخاته سه‌ر توركیا، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی: "ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌پێناو حیسابه بچووكه‌كان رووبه‌ڕووبووی توركیا ببنه‌وه، باجێكی گه‌وره له ناوچه‌كه و به سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه".
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، واشنتۆن تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره مۆڵه‌تی به ئه‌نقه‌ره داوه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه راده‌ستی بكاته‌وه، كه به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن و تێوه‌گلانی له دۆسیه‌ی تیرۆردا له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ئه‌م بابه‌ته‌ش بووه‌ته هۆی گرژبوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات.
شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زیادكردنی باج و رسووماتی گومرگی له‌سه‌ر كانزا ره‌قه‌كان و ئه‌له‌منیۆمی توركیا به‌ڕێژه‌ی 20% و 50%ی راگه‌یاند، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاست و له‌ماوه‌ی ته‌نیا رۆژێكدا دراوی توركی 19%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
H.B