بەهۆی ناوی "کوردستان" تابلۆی حزبی شیوعی لە داقوق هێنرایە خوارەوە

"ناوی کوردستان قەدەغەیە"

K24 – کەرکووک:

بەهۆی ناوی "کوردستان"، بارەگایەکی حزبی شیوعی کوردستان لە قەزای داقوق کە تەنها سێ رۆژە کراوەتەوە، تابلۆکەی هێنرایە خوارەوە.

بارەگایەکی حزبی شیوعی کوردستان لە قەزای داقوق بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر داخرا، بەڵام لە 20ی ئەم مانگە، جارێکی دیکە کرایەوە  و لە تابلۆی باڵەخانەکەشی نووسراوە: "حزبی شیوعی کوردستانی- عێراق".

شێخ سدیق، لێپرسراوی کۆمیتەی کەرکووکی حزبی شیوعی کوردستان بەکوردستان24ی راگەیاند: "دوای تاڵانکردنی بارەگای حزبەکەمان لە داقووق لە 16 ئۆکتۆبەر و داخستنی، لە 20ی ئەم مانگەوە بارەگاکەمان کردەوە و تابلۆی حزبەکەشمان هەڵواسی".

راشیگەیاند: "دوێنی شەو هێزێکی ئەمنی برادەرانی ئێمەیان بەداگرتنی تابلۆکە ئاگادارکردۆتەوە، بە بیانووی ئەوەی هەڵگری ناوی کوردستانە و قەدەغەیە".

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئاگادارکردنەوەکەی هێزە ئەمنییەکان، لە ئێستادا تابلۆی بارەگاکەیان هێناوەتە خوارەوە.

H.J