تادێت پرسی خاشقچی ئاڵۆزتر ده‌بێت.. ئه‌مه‌ریكا به‌قووڵی ده‌چێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆن بۆڵتون، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و جارید كۆشنه‌ر، راویژكاری دۆناڵد تره‌مپ، پرسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچییان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه باسكردووه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌یه، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی شانشینی سعوودییه‌وه كردووه و تاوتوێی پرسی دیارنه‌مانی خاشقچی له‌گه‌ڵیان كردووه. تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له داهاتوودا له كۆشكی سپی چاوی به خه‌دیجه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسه دیارنه‌ماوه‌كه‌ی سعوودیه ده‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات.
وێڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ جه‌ختیشیكرده‌وه "ئه‌مه دۆخێكی زۆر خه‌راپه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا به‌جددی كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌كات" و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌توانین راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ین".
تره‌مپ گوتی: "من ده‌مه‌وێ بگه‌مه راستی رووداوه‌كان، هه‌موو خه‌ڵك له كامێراكانه‌وه بینیویانه كاتێك خاشقچی چووه‌ته ناو كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ، له‌كاتێكدا ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت له بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌كه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ریاز دووپات ده‌كاته‌وه، دوای راییكردنی كاره خێزانییه‌كانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م" خاشقچی بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی جێهێشتووه".
تائیستاش توركیا كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له پرسی خاشقچی، هیچ ئه‌گه‌رێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه به‌رجه‌سته نه‌كردووه، له‌كاتێكدا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی ئه‌و وڵاته كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه له‌ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ كوژراوه.
له‌مباره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پله باڵای ئه‌منی توركیا، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، خاشقچی دوای 2 كاتژمێر له چوونی بۆ ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی سعوودیه‌وه كوژراوه و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و 15 كه‌سه سعوودییه‌ی له رۆژی ونبوونی خاشقچی سه‌ردانی توركیایان كردبوو، جه‌سته‌كه‌ی به مشار بڕاوه‌ته‌وه.
به‌رپرسه توركه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك وه‌سفی میكانیزمی كوشتنی خاشقچی ده‌كات، كه "كوشتنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاڵۆز بووه و وه‌ك ئه‌و ئینسێرتانه بووه، كه له گرته‌كانی فیلمی "خه‌یاڵی هه‌رزان"ـی ئه‌مه‌ریكی نیشان ده‌درێن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه له‌ناویاندا محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ئاراسته‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌كرێن و هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی خاشقچی بۆ كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ، راسته‌وخۆ كونسۆڵخانه‌ی جێهێشتووه، له‌كاتێكدا گرته تۆماركراوه‌كانی كامێراكانی چاودیری چوونی خاشقچی بۆ ناو كونسۆڵخانه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی پشتڕاست بكاته‌وه.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كردبوو، به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ دیكۆمێنتێك له‌مباره‌یه‌وه به‌رجه‌سته نه‌كراوه.
وه‌ك به‌رپرسه توركه‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێداوه، خاشقچی له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كوژراوه، چونكه له پله‌كانی خوارتر ناتوانن بڕیارێكی به‌و قه‌باره‌یه گه‌وره و ئاڵۆز بده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه توركه دووپاتیكرده‌وه، "رۆژی 2ی ئه‌م مانگه، 15 به‌كرێگیراوی سعوودیه له‌ڕێگه‌ی دوو گه‌شتی جیاوازی ئاسمانییه‌وه سه‌ردانی توركیایان كردبوو، كه هه‌مان ئه‌و رۆژه بوو كه خاشقچی تیا بزر بوو".
گوتیشی، "ته‌نیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گه‌شته‌كه‌یان بۆ توركیا، دووباره ئه‌و 15 كه‌سه توركیایان جێهێشتووه، ئه‌نقه‌ره‌ش له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و سه‌ره‌داوه‌ی كه ئه‌و 15 كه‌سه زۆربه‌یان كاربه‌ده‌ستی حكوومه‌تی سعوودییه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته بوونه".
وه‌ك ئاشكراشیكرد، "یه‌كێك له‌و 15 كه‌سانه، پسپۆری بواری توێكاری پزیشكی بووه و گومان ده‌كرێت، به‌شداری ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی سعوودیه، بۆ مه‌به‌ستی پارچه‌كردنی جه‌سته‌ی خاشقچی بێت".
H.B