كوردستان 24 ناوی لێژنه په‌رله‌مانییه‌كانی عێراق و ئه‌ندامه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، ژماره‌ی لێژنه‌كان له 27ـه‌وه بۆ 22 لێژنه كه‌مكرانه‌وه و دواتر لێژنه‌كان خرانه ده‌نگدانه‌وه و، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش بۆ بڕیاردان به ئاڵوگۆڕپێكردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌كان سه‌رپشك كرا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر سه‌رپشككردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕپێكردنی ئه‌ندامان له‌نێوان لێژنه په‌رله‌مانییه‌كاندا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی به هه‌ریه‌ك له لێژنه‌كانی پلاندانان، دیراسه‌كردنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت، خوێندنی باڵا، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كشتوكاڵ و ئاودێری، خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌ادنكردنه‌وه و گواستنه‌وه و گه‌یاندن دا"، گوتیشی: "ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر لێژنه‌ی ده‌ستپاكی و عه‌شایه‌ر و نێوه‌ندگیری و كاروباری ئایینیشدا".
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی به لێژنه‌كانی كاروباری په‌رله‌مانتاران، وه‌رزش، ته‌ندرووستی و ژینگه، ئاسایش و به‌رگری، رۆشنبیری و گه‌شت و گوزار و شوێنه‌وار و لێژنه‌ی یاساییدا"، روونیشیكرده‌وه، "پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر لێژنه‌كانی دارایی، نه‌وت و گاز، په‌روه‌رده، ئابووری و وه‌به‌رهێنان، شه‌هیدان و مافی مرۆڤ، هه‌رێم و پارێزگاكان، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و كاروباری ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو".
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی به پێكهێنانی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان دا، هاوكات ژماره‌ی لێژنه‌كانیش له 27 لێژنه‌وه بۆ 22 كه‌مكرانه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك لێژنه به‌مشێوه‌یه تێكه‌ڵكران: "لێژنه‌ی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ راگه‌یاند، لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و عه‌شایه‌ر، نێوه‌ندگیری و كاروباری ئاینی له‌گه‌ڵ كار، لێژنه‌ی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ، لێژنه‌ی گواستنه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌یاندن".
ناوی لێژنه و ئه‌ندام لێژنه په‌رله‌مانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌مانه پێكهاتوون:
لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان:
حه‌سه‌ن كينانی
غاندی
عه‌بدوڵڵا خه‌ربیت
عامر عه‌باس
نه‌هرۆ مه‌حمود
دیلان
مازن عه‌بدولمونعم
لێژنه‌ی شه‌هیدان و مافی مرۆڤ:
یوسرا ره‌جه‌ب
وه‌حده جومه‌یلی
قوسه‌ی شه‌به‌كی
ئه‌رشه‌د ساڵحی
ئه‌حمه‌د كینانی
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م
لێژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان:
خالید مه‌فره‌جی
فالح زیادی
سروه ونس
مه‌حمود ئه‌دیب
عامر فایز
ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر
لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه:
حه‌سه‌ن عاقولی
نه‌عیم عه‌بودی
ئێقبال عه‌بدولحوسێن
حوسێن مالیكی
عه‌لیه ئیماره
موزاحم ته‌میمی
فورات ته‌میمی
دانه جه‌زاع
ناهیده داینی
ئالا تاڵه‌بانی
ره‌یحان حه‌نا
لێژنه‌ی كاروباری ئافره‌تان:
مه‌یسون جاسم
وه‌سفیه محه‌مه‌د
مونا قاسم
له‌یلا فلێح
لێژنه‌ی ده‌ستپاكی:
سه‌باح ساعدی
حه‌سه‌ن شاكر
تاها دیفاعی
حه‌مه‌د یاسر
عالیه نوسێف
هه‌ندرێن له‌زگین
ئه‌حمه‌د جبووری
كازم سه‌یادی
له‌یس دلێمی
لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گواستنه‌وه و گه‌یاندن:
سه‌ناء موسه‌وی
بورهان كازم
حه‌سه‌ن سالم
حوسێن یه‌ساری
ئیمان ره‌شید
حه‌یده‌ر فوئادی
عومه‌ر محه‌مه‌د
عائیشه مه‌ساری
زافر عانی
له‌یلا مه‌هدی
عوده‌ی حاته‌م
مه‌ها ئه‌لجانی
زه‌یتون دلێمی
شه‌یما موسڵحی
عه‌باس یاسر
لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانتاران:
عه‌ما نوئه‌یل
سه‌ركه‌وت له‌تیف
ئه‌یاد هاشم
قاسم ئه‌عره‌جی
لێژنه‌ی كشتوكاڵ
عه‌لی به‌دیری
ئیحسان چه‌له‌بی
مه‌نسور بعێجی
ده‌لال غه‌ڕاوی
فه‌لاح زێدان
لێژنه‌ی كار:
ره‌عد ده‌هله‌كی
ئنسیجام غه‌ڕاوی
به‌سمه به‌سیم
شیمال عوبه‌یدی
حوسێن سه‌عید
مه‌نال به‌لداوی
لێژنه‌ی خوێندنی باڵا:
نه‌دا جوده‌ت
یاس مالیكی ریاز مه‌سعودی
ئیناس ناجی
عه‌لی شوكری
غه‌یدا كه‌مبه‌ش
سوهام عقێلی
لێژنه‌ی پلاندانان و دیراسه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومی:
ماجده ته‌میمی
رائید فه‌همی
مه‌نال غه‌ڕابی
خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د
ئاراس حه‌بیب
محه‌مه‌د ئێقبال
ئوسامه نوجێفی
ئه‌یاد عه‌لاوی
لیژنه‌ی ته‌ندرووستی:
قوته‌یبه جبووری
غایب شه‌مه‌ری
سوهام موسه‌وی
عه‌بدعون عه‌بادی
ره‌شید عه‌زاوی
لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری:
محه‌مه‌د سالم
عه‌دنان فه‌یحان
محه‌مه‌د ره‌زا
گاتع روكابی
عه‌باس سروت
خالید عوبێدی
ناسر مه‌حی
محه‌مه‌د ناسر
نایف شه‌مه‌ری
عه‌ممار یوسف
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی
لێژنه‌ی رۆشنبیری و گه‌شت و گوزار و شوێنه‌وار:
وه‌جیه عه‌باس
به‌شار كیكی
راكان جبووری
لێژنه‌ی وه‌رزش:
عه‌باس علێوی
سه‌عد مانع
عه‌بدولحوسێن عه‌بتان
ئاره‌زو محه‌مه‌د
لێژنه‌ی دارایی:
محه‌مه‌د ده‌ڕاجی
فالح ساری
عه‌دنان زه‌رفی
هۆشیار عه‌بد
ئه‌حمه‌د حه‌ما
محه‌مه‌د كۆچه‌ر
موسه‌نا ته‌میمی
مه‌حاسن حه‌مدوون
هه‌یسه‌م جبووری
لێژنه‌ی یاسایی:
ره‌فا عارزی
حوسێن جاسم
مه‌حموود مه‌لا
عه‌بدولباری
سائیب خدر
ئه‌حمه‌د عه‌بدجبووری
فائیق شێخ عه‌لی
عه‌ممار چه‌له‌بی
لێژنه‌ی نه‌وت:
نه‌جاح مه‌یاحی
عوده‌ی عه‌واد
ره‌زاق محێبس
سه‌عدیه عوقابی
حوسێن ماجد
رێبوار تاها
به‌هائه‌دین نووری
كه‌ریم عه‌فتان
مه‌نسور مه‌رعید
عادل حه‌لاوه
لێژنه‌ی په‌روه‌رده:
زه‌ینه‌ب وه‌حید
نوها فازڵ
مه‌نال حه‌مید
مونته‌ها جه‌بر
عه‌باس شعێل
سه‌معیه محه‌مه‌د
H.B