ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێ
K24 - بەغدا
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەستنیشانكردنی دەستەی سەرۆكایەتی دەستیپێكرد.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەڵبژێرێت، بە داخراوی بەرێوەدەچێت".
سەرچاوەیەك بە كوردستان24 راگەیاند: "بەشیر خەلیل كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د جبووری و محه‌مه‌د ته‌میم له كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كشاونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ.