مەسرور بارزانی لیستی پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی رادەستی پەرلەمان كرد

مەسرور بارزانی لیستی پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی رادەستی پەرلەمان كرد

K24 - ھەولێر

نووسینگەی مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ناوی ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێی ئاشكرا كرد و سیڤی كاندیدەكانی رادەستی پەرلەمانی كوردستان كرد.

لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "ئەمڕۆ رێکەوتی 8/7/2019 لە وادەی دیاریکراودا، بەڕیز مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی لە پێش کۆتایی وادەی یاسایی دیارکراودا دەنگدان لەسەر کاندیدەکان بکرێت، بە هیوای ئەوەی کۆی وەزیرە دیارکراوەکان متمانەی پەرلەمان وەرگرن و هەرچی زووتر ئەم کابینەیە دەست بە خزمەتێکی شایستەی گەلە مەزن و خۆڕاگرەکەمان بکات".

ھەروەھا لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "لەم ماوەیەدا، لە دەزگاکانی راگەیاندندا ئاماژە بە زۆر ناو بۆ پۆستی جیاجیاکراوە، بەڵام نەمانویست هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ناوی کاندیدەکان بڵاو بکەینەوە، چونکە تا دوا ساتەکانیش، لایەنە بەشداربووەکانی ناو کابینەی نۆیەم گۆڕانکارییان لە لیستی کاندیدەکانیان کردووە."

نووسینگەی مەسرور بارزانی ئاشكرای دەكات: "ئەمڕۆ دوای ناردنی ناوەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ناوی تەوای پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاشکرا دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ناوانە تەنیا کاندیدی پێشنیارکراون و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر دەدات".

لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە تەواوی پێکهاتەی کابینەی نۆیەم کە 19 وەزیر و 3 وەزیری هەرێمن، تەنیا ناوی وەزیری سامانە سرووشتییەکان رەوانەی پەرلەمان نەکراوە و ئەم پۆستەش لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕ دەکرێتەوە".

ئەمەی خوارەوە کۆی پێکهاتەی کابینەی پێشنیارکراوە:

1- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی - سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

3-  فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا - وەزیری داد

4- شۆڕش اسماعیل عەبدوڵڵا - وەزیری کاروباری پێشمەرگە

5- رێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ

6- ئاوات جەناب نوری ساڵح - وەزیری دارایی و ئابووری

7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی - وەزیری تەندروستی

8-  ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد - وەزیری پەروەردە

9- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب - وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار

11- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین - وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی

12- د. دارا رەشید مەحمود - وەزیری پلاندانان

13- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف - وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی

14- محەمەد سەعید عەلی - وەزیری رۆشنبیری و لاوان

15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد -  وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان

16- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا. - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

17- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

18- ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی

20- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل - وەزیری کارەبا

21-  خالید سەلام سەعید - وەزیری هەرێم

22- ئایدن مەعروف سەلیم - وەزیری هەرێم

23- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم - وەزیری هەرێم

 

نووسینگەی مەسرور بارزانی

راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

8/7/2019