دایكێكی كورد پەیامێك بۆ كوردانی باكووری كوردستان دەنێرێت

"ئێمە جەرگمان سوتاوە و نازانین رووبكەینە كوێ؟ ئێوە چی دەكەن بۆ راناپەڕن"
kurdistan24.net

K24 - تەل تەمەر

ژنێكی كورد كە بەھۆی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ئاوارە بووە و وەك خۆی دەڵێ، شیر نییە بیدات بە منداڵەكەی و ھاوسەرەكەی كە لەبەرەی شەڕە چەند رۆژێكە بێ ھەواڵە.

ئەو دایكە كوردە بە چاوی بە گریانەوە منداڵەكەی لە باوەشی خۆی بەرز دەكاتەوە و دەڵێ "ئەم منداڵە تاوانی چییە بۆ وامان لێدەكەن".

بۆ كوردانی باكووری كوردستان دەڵێت: "دەنگی ئێمە ببیستن و راپەڕن، ئێمە جەرگمان سوتاوە و نازانین رووبكەینە كوێ؟ ئێوە چی دەكەن بۆ راناپەڕن".