سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له دۆمنیك ماس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی فه‌ره‌نسا وێڕای سوپاسی پێشوازیكردن كۆتایهێنانی به‌ئه‌ركی خۆی له كوردستان به‌سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند. له هه‌مان كاتیش‌دا پیرۆزبایی خۆی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان و ساڵیادی له دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و پێزانینی خۆی و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هاوكار بوونه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسایشی به‌رزنرخاند و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كرد، كه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونه و هیچكات ئه‌م هه‌ڵوێست و هاوكاریانه‌ی گه‌لی كوردستان له‌یاد ناكه‌م و له هه‌ر شوێنێك بم كوردستان له‌بیرناكه‌م.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ست بووه به هه‌ڵوێسته گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و ته‌ئكیدی له‌به‌رده‌وامی و پێشخستنی دۆستایهتیهكهی كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كونسوڵ دۆمینك ماس له ئه‌ركی نوێیدا خواست.
به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه په‌یوه‌ست بوو به پرسی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌خت له‌سه‌ر دیالۆگ و رێگه‌ی ئاشتیانه كرایه‌وه.