بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه بۆته‌وه
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یاری داهاتووی له لالیگا تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆته‌وه و له هێڵی پێشه‌وه 3 ئه‌ستێره‌ی كاریگه‌ری به‌هۆی پێكان دوروكه‌وتۆته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی به یانه‌ی بلباو دۆڕاند، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دووه‌مین یاری له وه‌رزی نوێی لالیگا به‌رامبه‌ر ریال بێتیس ده‌ستپێكردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دروست بووه، به‌وپێیه‌ی له هێڵی پێشه‌وه‌ی بارسێلۆنا سێكچوكه‌ی (مێسی، سوارێز و دێمبلی) له‌ده‌ستداوه.
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی له یاری رابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، ئه‌مرۆش بارسێلۆنا پێكانی عوسمان دێمبلی راگه‌یاند و پێشبینی ده‌كرێت بۆ 5 هه‌فته دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا مێسی له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه.
ڤاڵڤێردی بۆ یاری داهاتووی له كامپ نوو ته‌نیا ئانتوان گریزمانی له‌سه‌رده‌سته، وه‌ك جاران بژارده‌ی كۆتینیۆشی له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا روویكرده بایرن میونشن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسا ده‌ستبه‌رداری ماڵكۆمیش بووه، وه‌ك میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا باس ده‌كه‌ن دۆخی بارسێلۆنا بۆ یاری داهاتوو خراپه و مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی خاڵی زیاتری لێ ده‌كرێت.