سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ به‌خشرا
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ 2019، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌خشرا به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا، ئابی ئه‌حمه‌د.
به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به ئابی ئه‌حمه‌د دوای ئه‌وه دێت، كه هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئه‌ریتریا بێته ئاراوه.
ئه‌سیوپیا و ئه‌ریتریا له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2018، دوای چه‌ندین ساڵ ناكۆكی نێوانیان و شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی 1998 تا 2000ی هه‌ردوو وڵات، له سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌هاكه‌ی 9 ملیۆن كرۆنی سویدی (900 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه) و بڕیاره رۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019 له ئۆسلۆ پێشكه‌شی بكرێت.