كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەندێك پەڵە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 38 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەندێك پەڵە ھەوری جیاجیا و پلەی گەرما دادەبەزێت.