"كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مجار نهێنییه‌كه‌ی دركاند"
پارێزه‌ره‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای كردووه كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له بابه‌تی ده‌سترێژی سێكسی رزگاری بێت پاره‌ی داوه‌ته خانمه ئه‌مریكییه‌كه.
پێگه‌ی CNNـی ئه‌مریكا راپۆرته هه‌واڵێكدا بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی دانی به‌وه‌داناوه له 2009 له‌گه‌ڵ كاسرین مایۆرگا رێككه‌وتووه كه بابه‌تی مانه‌وه‌یان له هۆتێلێكی لاس ڤیگاس به‌نهێنی بهێڵێیته‌وه له‌م پێناوه‌شدا 375 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته‌وه ئه‌و خانمه تا ئه‌م بابه‌ته ئاشكرا نه‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كاسرین مایۆرگا ساڵی رابردوو چووه به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی پۆلیسی لاس ڤیگاس تێیدا سكاڵای خۆی له‌سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمار كرد به‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه، پۆلیسی ئه‌م شاره بێ تاوانی كریستیانۆ سه‌لماند به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه ئه‌مریكییه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیسله‌مێنێت كریستیانۆ تاوانباره.