هه‌ڵه‌بجه.. ده‌ست به فرۆشتنی تابلۆ تایبه‌ته‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
لەکۆبوونەوەیەکدا کە بەسەرپەرشتی ئەندازیار کاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆکاروباری هونەریی بەڕێوەچوو، وادەی زيادكردنى ئاشکرا بۆ فرۆشتنی تابلۆ تایبەتیيەکانی ئۆتۆمبێل له پارێزگای هەڵەبجە دیاری‌کرا.
ئەمڕۆ چوار شەممە 21ى ئابى 2019، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتی: "لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە تایبه‌ته‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای هەڵەبجە، رۆژی فرۆشتنی بەشێوەی ئاشکرا بۆ چەند ژمارەیەك دیاریکرد".
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا، کە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لێژنە و نوێنەری داواکاری گشتی وەک چاو‌دێر به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا ڕۆژی 16ى 9ى 2019 تابلۆکانی ژمارە 1 تا 9، بخرێنە زیادکردنی ئاشکرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سەرجەم رێکارەکانى فرۆشتنی تابلۆ تایبه‌ته‌كان، بە گوێره‌ی یاسای ژمارە 32ى ساڵی 1986 گیراونه‌ته به‌ر و بانگەوازیش بۆ فرۆشتن لە 25/8/2019 تاكو تا رۆژی 15/9/2019 دەبێت.
ئ. م