نوێترین لێدوان لە عادل عەبدولمەهدیەوە

چەند داوایەک دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پابەندە بە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات.

راشیگەیاند، حکوومەت هەموو هەوڵێکی بۆ وەڵامدانەوەی خواستی خۆپیشادەران داوە و داواش لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی داوای لە وەزیرەکانی کابینەکەی کرد، تا پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ، لە کارەکانیان بەردەوام بن.

هەر لە کۆبوونەوەی دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران درا و دەستلەکارکێشانەوەکەیان پەسەند کرا.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کۆببێتەوە.

H.J