بەهۆی هەورە بروسکە گەنجێک لە هەولێر گیانی لەدەستدا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 22/04/2019 بەهۆی هەورە بروسکە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر: " لە گوندی گرد عازەبانی هەولێر گەنجێک بەناوی (ی، م،ز) تەمەن 20 ساڵ بەهۆی بروسک لێدانەوە گیانی لەدەست دا".
بە گووتەی باوکی، ئەو گەنجە دەرچووە بۆ دەشت تاکو شووانیی بکات، بەڵام هەورە بروسکەیەکی بەهێز لەو کاتە لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
H.J