وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا سوپاسی ده‌زگاكانی رگه‌یاندن ده‌كات، كه له ماوه‌ی به‌ڕیوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتی كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ره‌چاوی باری ده‌روونیی قوتابیانیان كردووه و رێز له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیان ده‌گرێت.
هه‌ر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ره‌خنه له ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان 24 ده‌گرێت، كه رۆژی سێشه‌ممه، 11ی حوزه‌یرانی 2019 په‌خش كرا و تێیدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك لایه‌نی تاقیكردنه‌وه و كه‌موكوڕیی دیكه‌ی پرۆسه‌كه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ره‌خنه له ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه ده‌گرێت، كه تێیدا باس له هه‌ندێك كه‌موكوڕیی تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌یی كراوه، له روونكردنه‌وه‌كه‌شدا ده‌ڵێت: "قسەى مامۆستایەکى قوناغى بنەڕەتى، نەوەك ئامادەیى وەرگرتووە، کە هیچ پەیوەندییەکى بە ئەزموونەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەییەوە نییە و تواناى زانستىی ئەو هیندە نییە، کە قسە لەسەر دروستىی و نادروستىی ئەزموونەکان بكات".
هه‌ر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هەمیشە دەرگاى بە رووى میدیاییەکاندا واڵا بووە و زۆرترین هاوکاریی میدیاکانى کردووە.
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه، "ئەزموونە گشتییەکان و دۆزینەوە و چارەسەرى کەموکۆرییەکان تەنیا پەیوەندى بە لیژنەى باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە هەیە و ئەو لیژنە باڵایە کە پسپۆڕانى هەموو پارێزگاکانى لەخۆ گرتووە، دەتوانن ڕەخنە و گلەیى و گازندەکان شیکار و لە کۆتایی پرۆسەکە وەڵام دەدەنەوە و لە چوارچێوەى ڕێنماییەکان و بە ڕەچاوکردنى ئاستى زانستى وانەکان، زۆرترین هاوکاریى قوتابى و خوێندکاران دەکریت".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ره‌خنه له وه‌رگرتنی لێدوانی چه‌ند قوتابییه‌ك ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "وەرگرتنى قسەى چەند قوتابییەک لە نزیکەى 235 هەزار قوتابى کە لە ئەزموونەکەیاندا باش نەبوونە، بە هەند وەرناگیردرێت، لە کاتێکدا ئێمە ئامادەى هەموو هاوکارییەکمان نیشان دابوو، تا لە کۆتایى تاقیکردنەوەکان و بە داتا و زانیاریی وردەوە لە خزمەت کەناڵی کوردستان 24 و هەموو ڕاگه‌یاندنه‌كان بین.