وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بڕیاری خۆیان له دژی توركیا راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بی رێككه‌وتن، كه رێككاری به‌په‌له له دژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بگرنه به‌ر و بڕیاریاندا، پێجداچوونه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه ئابووری، گه‌شتیاری و رۆژنبیرییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بكه‌ن و داواش له توركیا ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بوه‌ستێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌مڕۆدا، كه له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" له شاری قاهیره له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاریدا، "رێككاری به‌په‌له بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا بگرنه به‌ر، له‌وانه‌ش پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و وه‌ستاندنی هاوكاری سه‌ربازی و پێداچوونه‌وه بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابووری، گه‌شتیاری و رۆشنبیرییه‌كان".
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدا هاتووه، "ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا پێشێلكارییه‌كی روونه به‌رامبه‌ر بنه‌ماكانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، كه داوای پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی سووریا ده‌كات، به‌تایبه‌ت بڕیاری ژماره 2254".
ئه‌نجوومه‌نی كۆمكار دووپاتی كرده‌وه، "هێرشی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتی و ئاسایشی جیهانی"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌ر هه‌وڵێكی سووری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه دوژمنكارانه‌كه‌ی توركیا و به‌رگریكردن له خاكی سووریا، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 51 له جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پیاده‌كردنی مافێكی ره‌سه‌نه بۆ بنه‌مای شه‌رعی به‌رگریكردن له خۆ".
به‌یاننامه‌كه پێداگیریش ده‌كات، "كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌ر هه‌وڵێكی توركیا بۆ سه‌پاندنی گۆڕانكاری دیمۆگرافی له سووریا له رێگه‌ی هێزه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه به‌ناوی "ناوچه‌ی ئارام" ده‌درێت"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، "ئه‌مه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ، كه پێویست به به‌دواداچوون و سزای دادپه‌روه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی ده‌كات".
كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی هێرشی توركیاشی كرد و دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ مه‌رج هێزه‌كانی له ناو خاكی سووریا بكشێنێته‌وه".
وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بی دا‌واشیان له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ وه‌ستاندنی هێرشی توركیا و رێككاری پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرنه به‌ر.
ئه‌مڕۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له شاری قاهیره تایبه‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" ئه‌نجامدا و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه، "توركیا هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد له سووریا و نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران له شوێنی ئه‌وان و گۆڕینی دیمۆگرافیای باكووری سووریا ده‌دات".
H.B