كه‌لار.. كچێك خنكا و منداڵێكیش له سه‌ربان كه‌وته خواره‌وه
K24 - گه‌رمیان:
كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان، به‌ناوی "سیڤان عارف محه‌مه‌د"، دانیشتووی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار، له گوندی "ئاوه‌سپی" خنكا و له رووداوێكی دیكه‌ی جیادا، كچێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵان له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یان كه‌وته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، له راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12ی 9ی 2019، ته‌رمی "سیڤان عارف محه‌مه‌د" ته‌مه‌ن 19 ساڵ، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار و به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له "ئاوه‌سپی" له كاتی مه‌له‌وانیدا خنكاوه.
ته‌رمه‌كه بۆ توێكاری ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و كه‌سوكاره‌كه‌شی رایانگه‌یاندووه، بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران چوونه‌ته ناوچه‌كه و كچه‌كه‌یان له‌كاتی مه‌له‌وانیدا خنكاوه.
موقه‌ده‌م جه‌مال قه‌دووری له باره‌ی رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كچه دوو ساڵانه‌كه‌ش رایگه‌یاند، كچه‌كه ناوی "زه‌هرا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د"ـه و ته‌مه‌نی دوو ساڵانه.
موقه‌ده‌م جه‌مال قه‌دووری راشیگه‌یاند، ته‌رمی كچه دوو ساڵانه‌كه، له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، دانیشتووی ناحیه‌ی رزگارین.
ئێستاش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووه.
ئ. م