دوو برا كه خه‌ڵكی هه‌ولێرن لە باكووری ئێران خنکان
K24 - هه‌ولێر:
دوو گه‌شتیاری خه‌ڵكی هه‌ولێر، كه بران، له باكووری ئێران له ناو ئاودا خنكان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و دوو برایه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری چوونه‌ته شوێنه‌كه و ناویان (ئیسماعیل و ئیبراهیم سلێمان قادر)ه.
وه‌ك باس ده‌كرێت، یه‌كێكیان له كاتی مه‌له‌وانی راسته‌وخۆ له شوێنه‌كه خنكاوه و گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش، سه‌ره‌تا له‌ناو ئاوهێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، (ئیسماعيل 18 ساڵ) و (ئیبراهيم 15 ساڵ)، دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی سەر بە هەولیرن، بۆ گەشت لەگەڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان چوونه باكووری ئێران.
بڕیاریشه دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست، ته‌رمه‌كانیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌ولێر.
ئ. م