شاندێکی پزیشکی وڵاتی نەمسا پەنابەرانى نەخۆش چارەسەر دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ماوەی دوو رۆژە شاندێکی پزیشکی وڵاتی نەمسا کە لە کۆمەڵێک پزیشکی کورد و نەمسایی پێکدێن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، یارمەتی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن.
دكتۆر بێكه‌س ده‌روێش، سه‌رۆكى رێكخراوى پزیشكانى كورد و نه‌مسایى به كوردستان24ى راگه‌یاند "ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پزیشك بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له هه‌رێمى كوردستان ده‌مێنینه‌وه، بڕێكى زۆرى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكیشمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێناوه، سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك كه‌مپى په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانى سنوورى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ین، ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشیش ده‌بینین".
وه‌ك دكتۆر بێكه‌س ئاماژه‌ى بۆ كرد، ئه‌وه جارى یه‌كه‌م نییه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، چه‌ندین جارى تریش ده‌رمان و پێداویستى پزیشكیان هێناوه‌ته كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه مو‌سا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی به كوردستان24ى راگه‌یاند: "شاندەكه کۆمەڵێک پزیشكى پسپۆڕ لە خۆدەگرێ و رێژەیەکی باشیش دەرمانیان لەگەڵ خۆیان هێناوە".
راشیگەیاند: "ئەم جۆرە هاوکارییانە یارمەتی زۆرمان دەدەن، چونکە لە سەرەتای هاتنی ئاورەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام کێشەی کەمی و خراپی کوالیتی دەرمانمان هەبووە".
ئاماژەی بەوەشدا، حکوومەتى عێراق هیچ یارمەتییەکی پێشکەش بە به‌شى زۆرى ئاواره و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش هاوکارییەکانیان زۆر کەم کردۆته‌وه، بۆیه‌شه هاتنی ئەم شاندە پزیشکییە خزمه‌تێكى باشى په‌نابه‌ران ده‌كات له‌م قۆناغه‌دا".
جێى گوتنه دكتۆر بێكه‌س ده‌رویش- سه‌رۆكی رێكخراوی پزیشكانی كورد له ئوستریا (نه‌مسا) چه‌ندین جار یارمه‌تیی پزیشكى گه‌یاندۆته په‌نابه‌رانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و كه‌مپى ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان. چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و جگه پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى له بوارى چاره‌سه‌ریى پزیشكى، به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یى و فریاكه‌وتنیشى پێشكه‌ش كردوون.
ئه‌م پزیشكه كورده ساڵانه چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ر جارێ بڕێكى زۆر ده‌رمان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
H.J