عێراق ده‌ستگیركردنی جێگره‌كه‌ی به‌غدادی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی دیار له رێكخراوی داعش راگه‌یاند، كه به ئه‌بو خه‌لدون ناسراوه و پێشتر جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیدا ئاماژه به‌وه دراوه، "دوای گه‌یشتنی چه‌ند زانیارییه‌كی ورد، هێزێكی پۆلیسی حه‌وێجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك توانی ئه‌بو خه‌لدون له یه‌كێك له شوقه‌كانی ناوچه‌ی یه‌كی ئازار ئه‌و شاره ده‌ستگیر بكه‌ن".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، "ئه‌بو خه‌لدون ناسنامه‌یه‌كی ساخته‌ی به ناوی شه‌علان عوبێد هه‌ڵگرتبوو" و روونیشیكرده‌وه، "پێشتر ئه‌و كه‌سه جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بووه".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌بو خه‌لدون ئه‌میری سه‌ربازی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی رێكخراوی داعش بووه".
لای خۆشیه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌بو خه‌لدون "حامد شاكر سه‌بع ئه‌لبه‌دری"ـیه و ئامۆزای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ناوبراو یه‌كێك بووه له گرنگترین سه‌ركرده‌كانی داعش، كه دۆسیه‌ی هه‌واڵگری ئه‌و رێكخراوه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد" و دووپاتیشیكرده‌وه، "هێزه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ راوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، له 27ی ئوكتۆبه‌ری رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كه‌سی یه‌كه‌می رێكخراوی داعشی له هێرشێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له ناوچه‌یه‌كی شاری ئیدلبی باكووری سووریا راگه‌یاند.
H.B