لە داقووق ھێرش كرایە سەر ھاووڵاتیان و بارەگای حەشد

ھێزێكی زۆری پشتێنەی ئەمنی دروستكردووە

K24 - كەركووك

شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەك ھاووڵاتی داقووق كرد و چەند مووشەكێكیش ئاراستەی بارەگای حەشدی شەعبی كران، لە ئەنجامدا ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی داقووق بە کوردستان24ی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک هاووڵاتی لە یاریگایەکی قەزای داقووق، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو درانە بەر دەستڕێژی گوولـلە، دوای ئەو هێرشە چەکدارییە چەند مووشەکێک ئاراستەی بارەگایەکی حەشدی شەعبیش لە نزیک ئیمام زەین عابدین كران".

بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکانی داقووق بەهۆی ئەو هێرشەوە  پێنج کوژراو و ژمارەیەک بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی داقووق کە کوژراوەکان چەكدارانی حەشدی شەعبین. چەند منداڵێكیش لەنێو قوربانییەكاندان.

لەسەر ئەم رووداوە لایەنە ئەمنییەکان دەڵێن، هێرشەکە داعش ئەنجامیداوە و دوای دەستڕێژی گوولـلە ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی کە سەرقاڵی یاریکردن بوونە، دواتر چەند گوولـلە ئاربیجییەکیشیان ئاراستەی ئیمام زەین عابدین کردووە، بەڵام هاووڵاتیانی داقووق گومانیان هەیە هێرشەکە پەیوەندی بەداعشەوە هەبێت، چونکە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێزیان لە نزیک بارەگاکانی حەشدی شەعبی بیستووە، کە گومان دەکرێت لەلایەن فڕۆکەوە بۆردوومان کرابن. دوای رووداوەکە هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنەکە و پشتێنەی ئەمنییان درووستکردووە، لەکاتی گەیشتنی هێزەکەش دەنگی تەقەیەکی زۆری هەڕەمەکی بە ئاراستەی ئەو چەکدارانە کراوە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

ھ.م