واشنتن گەورەترین سزا بەسەر ئێران دەسەپێنێت

ترەمپ تەواوی سیستەمە بانكییەكانی ئێرانی ھەڵپەسارد

K24 - ھەولێر

ئەمەریكا سزایەكی دیكەی ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و بە توندترین سزای ناویدەبات لە مێژوودا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە وتارێكدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند، سزای نوێیان بەسەر تاراندا سەپاند كە سیستمی بانكی كردووەتە ئامانج.

جەختیشیكردووە، ئەم سزایە بە توندترین سزا ھەژمار دەكرێت لە مێژوودا كە بەرامبەر بە وڵاتێك بگیرێتەبەر.

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، دەستیان بە سەپاندنی سزای نوێ لەسەر بانكی ناوەندی ئێرانی كرد و بابەتەكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و سزاكە وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو ھێرشەی كە لەسەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعوودیە ئەنجامیداوە بەو پێیەی ھەر لە كاتی رووداوەكە ئەمەریكا ئێرانی تۆمەتباركرد و لە بەرامبەردا ئێران رەتیكردەوە كە دەستی لەو ھێرەشەدا ھەبێت.

پەیوەست بەو پرسە ستیڤن منوشن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەدا سزا نوێیەكە بانكی ناوەندی ئێران و سندوقی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی كردووەتە ئامانج، بەو جۆرەش سیستمی بانكی لە وڵاتەكە بە یەكجاری لەكار دەوەستێت.

ھ.م