یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یاند
K24 - سلێمانی:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6ی حوزه‌یرانی 2019، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی كۆبۆوه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، گوته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی.
له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هێشتا كاتێكی زۆریان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق كه هاوكات جێگری دووه‌می سكرتێری گشتییه له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا، گوته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی ئازاده له به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كاتی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو په‌رله‌مان به‌شداری نه‌كرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه گوایه له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووكیش هه‌ڵبژێرن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ پارتی، كه ته‌واوی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركووك هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێكهێنانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت، نه‌ك هه‌ڵبژاردن و سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوێندی یاسایی بخوات و دواتریش مه‌سروور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رابسپێرێت.
ئ. م