شه‌پۆلی گه‌رما كۆتایی دێت
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌ره‌تای جه‌ژنی قوربانه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌رما هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی پێشنبییه‌كان شه‌پۆله‌كه له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شه‌پۆله گه‌رمییه‌كه، درێژه‌ی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی نیمچه دوورگه‌ی هینده و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌ژی چه‌تۆ، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، روونیده‌كاته‌وه، ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه، رێژه‌یه‌ك شێی له‌گه‌ڵدایه و به‌هۆیه‌وه بارسته‌یه‌كی گه‌رمی هه‌وایی درووست بووه، كه ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، راده‌ی شێی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكه، بووه‌ته هۆی درووستبوونی بارسته هه‌وری كولۆمۆنیمبۆس و له هه‌ندێك ناوچه و شاری هه‌رێمی كوردستانیش، باران باریوه.
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه كۆتایی بێت و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زن.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه ئه‌مساڵ به به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو، ته‌نها له‌ماوه‌ی چوار رۆژی پاڵه‌په‌ستۆكه‌دا پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 47 و پێشتر تۆمار نه‌كراوه.
راشیگه‌یاند، پێشبینی ناكرێت، چیدیكه پله‌ی گه‌رمی له‌وه زیاتر به‌رزبێته‌وه و دێته‌وه ئاستێكی مامناوه‌ند، كه به گشتی پێشبینی ده‌كرێت تا 42 پله بێت.
ئ. م