ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزیدی پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌سرور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، بابا شێخ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزیدی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی كرد.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی بابا شێخ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی كوردستان:
دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رین، كه به ناوی خۆم و نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی رۆڵه‌كانی ئاینی ئێزیدی ئه‌وپه‌ڕی پیرۆزبایی وه‌فاداریتتان لێ بكه‌م و پیرۆزبایی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانتان لێ ده‌كه‌ین، ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، كه هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راگه‌یاندنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، نه‌خشه‌ی ئاینده‌یه‌كی نوێ ده‌كێشێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و گه‌لی كوردستان به كه‌سایه‌تییه به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌بێت، كه به‌ڵێنت به گه‌له‌كه‌مان داوه.
بوونی جه‌نابیتان له سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت هیوایه‌كی پرشنگدار و په‌ناگه‌یه‌كی له‌خۆگرتنه بۆ ته‌واوی رۆڵه‌كانی هه‌رێم به سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌كانییه‌وه، له‌ناویان پێكهاته‌ی ئێزیدیش جێ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وپه‌ڕی هیوای ته‌ندرووستی باش و سه‌ركه‌وتن بۆ پۆسته باڵاكه‌ت ده‌خوازین و ئه‌مێدی خێر و خۆشی و ئاسایش و ئاشتیش بۆ گه‌لی كوردستان‌مان ده‌خوازین.
بابا شێخ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئاینی ئێزیدی.
H.B