عێراق: به داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زیانێكی زۆرمان پێ ده‌گات
K24- هه‌ولێر:
وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، داخستنی گەرووی ھورمز لەلایەن ئێرانەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت.
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق و ئەو وڵاتانە دەبێت, كه لەرێگەی گەرووی ھورمزوە نەوت ھەناردە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، عێراق ھەموو ھەوڵ و بژاردەیەك لەئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز دەگرێتەبەر و ئامادەشە رووبەرووی ئەو رووداوە ببێتەوە، لەھەمانكاتدا پێشبینی داخستنی گەرووی ھورمز ناكەن، چوونكە زیانێكی زۆر بە ناوچەكە و تەواوی جیھان دەگەیەنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرێگەی ھورمزەوە ھەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
پێشتریش لە ئەگەری داخستنی گه‌رووی ھورمز، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكربووه‌وه، عێراق جێگره‌وه‌ی ستراتیژی دیكه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له ئه‌نجامی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن گه‌رووی هورمز داده‌خرێت و گوتی: بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئه‌مه‌ریكا، دوو شاندی جیاوازمان ره‌وانه‌ی تاران و واشنتن كردووه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو عه‌بدولمه‌هدی له میانه‌ی گوتاری هه‌فتانه‌یدا گوتی: "عێراق له قۆناخی ئاڵوگۆڕكردنی نامه و په‌یامه‌كانه له نێوان واشنتن و تاران، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێور ببێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز به‌غدا چه‌ند جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی داناوه" و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه، كه دووه‌م رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقن بۆ گه‌یشتن به بازاڕی وزه‌ی جیهانی.
له ئه‌نجامی ئه‌و سزا ئابووریانه‌ی به‌م دواییانه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گرژی نێوان واشنتن و تاران زیاتر بوونه و به‌و ئاسته گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لێكی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جه‌نگی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو بكات.
پێشتریش چه‌ندین جار ئێران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسی باڵای سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی به‌ڵێنیداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده‌ی ته‌واوه‌تی نه‌وتی ئێرانی رابگریت، ئه‌وا له رێگه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه رێگه ناده‌ن هیچ وڵاتێكی كه‌نداو نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن.
H.B