تاران سیستمی به‌رگری مووشه‌كی باوه‌ڕ373ی نمایشكرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یه‌كه‌مجار، سیستمی به‌رگری ئاسمانی مووشه‌كی باوه‌ڕ373ی نمایشكرد.
ئه‌مساڵ له ساڵیادی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران سیستمێكی به‌رگری ئاسمانی نمایشكرد و تێیدا ئه‌و مووشه‌كه نوێیانه خرایه‌ڕوو، كه ئێران درووستی كردوون.
له مه‌راسیمێكی سه‌ربازیدا، كه له تاران به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆك كۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی ئاماده‌ی بوو، نوێترین به‌رهه‌می ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازی ئێران نمایشكرا.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس بڵاویكرده‌وه، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی باوه‌ڕ373 سیستمێكی به‌رگری ئاسمانی گه‌ڕۆكه و مه‌ودای پێكانی ئامانجی دووره، هاوشێوه‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس300ی رووسییه.
هه‌روه‌ها سیستمی مووشه‌كی سه‌ییاد نمایشكرا، كه مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و ده‌توانێت له مه‌ودایه‌كی دووره‌وه فڕۆكه‌ی نه‌یارانی ئێران تێكبشكێنێت.
ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه له توانایدایه، مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بكاته ئامانج.