ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاتی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كان ئاگاداری سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ده‌كاته‌وه، كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌یانیان نه‌شته‌رگه‌ری له‌و نه‌خۆشخانانه ئه‌نجام بدرێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌وه ده‌ركراوه، هاتووه، "وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتییەکان دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەك رێگە بە هیچ جۆرە نەشتەرگەریەك نادرێت كه لە بەیانییان ئەنجام بدرێت".
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، "پێویستە لە کاتژمێر (٢)ی پاش نیوەرۆ نەشتەرگەری بکرێت، بەپێچەوانەوە رووبەروو سزای یاسایی دەبنەوە".
H.B