بە فەرمی ھەڵوەشاندنەوەی حەشد لە چەند ناوچەیەك راگەیەندرا
K24 - هه‌ولێر:
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی و (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای) پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ركرد و ته‌واوی فه‌رمانده‌ییه‌كان ده‌درێنه ده‌ست یه‌ك كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، به واژۆی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شده‌وه 7 بڕیار ده‌ركراوه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا و بێجی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یه‌ك رێكده‌خرێن و كه‌سێكی دیكه به‌ناوی (عه‌لی كازم) ده‌بێته فه‌رمانده‌یان و له ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ جێگیر ده‌كرێن.
وه‌ك له نووسراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، فه‌رمانده‌یی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به ته‌واوی هێز و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنیه‌كان له سوپای عێراق.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، لیوای 40 به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌ی باكووری شنگال ده‌كشێته‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر و به‌رپرسیارێتی كه‌رتی سه‌ربازییه‌كه‌ش ده‌درێته‌وه ده‌ستی سوپا له كه‌رتی نه‌ینه‌وا.
هاوكات هێلی سنووری له رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به گوێره‌ی پلانێك و به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌درێته‌وه ده‌ست سوپا.
له‌و نووسراوه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، لیوای 14ی حه‌شد، به ته‌واوه‌تی ده‌كشێته‌وه و ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌مێننه‌وه، به گوێره‌ی نووسراوه‌كه بریتین له: حه‌شدی خۆجێیی له لیوای 30 كه شه‌به‌كن، لیوای 50ی كریستیانه‌كان، لیوای 53ی توركمان، حه‌شدی ئێزدی، كه ده‌چنه سه‌ر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میحوه‌ری نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزێكی پێویست.
له خاڵی حه‌وته‌می نووسراوه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، ته‌واوی شاری مووسڵ له هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و باره‌گاكانی ئه‌و میلیشیایه، خاڵی ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی له هه‌واڵێك كه له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆیان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه،ره‌تیده‌كه‌نه‌وه بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان ده‌ركردبێت و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی هه‌یه دیاریكردنی فه‌رمانده‌ی نوێ و دووباره دابه‌شكردنه‌وه هێزه‌كانه، نه‌ك كشانه‌وه.