هه‌سه‌ده: چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی توركیا تێكشكێنراوه
ڕۆژئاوای کوردستان
هه‌سه‌ده
باكووری سووریا
سه‌رێ كانی
قامیشلۆ
شه‌ڕی توركیا
سوپای توركیا
ئه‌ردۆغان
یه‌په‌گه
یه‌په‌ژه
په‌یه‌ده
كورد
تانك
هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوا
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له سه‌رێ كانی لە زاری فەرماندەیەكی ھەسەدە رایگه‌یاند، سوپای توركیا به مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی به‌ره‌و سه‌رێ كانی جوڵه‌ی به هێزه‌كانیان كردووه، به‌ڵام له باكووری سه‌رێ كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان تێكشكاندووه.
فەرماندەكەی ھەسەدە بە پەیامنێری كوردستان24ی گوتووە، به هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی به‌ر سوپای توركیا كه‌وتووه، جوڵه‌ی سوپاكه بۆ پێشه‌وه وه‌ستاوه و راده‌ی زیانه گیانییه‌كانی سوپای توركیا نه‌زانراوه.
تا ئێستا سوپای توركیا و وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.