مهسرور بارزانی دهستكهوتهكانی 100 رۆژی كاركردنی كابینهی نۆیهم رادهگهیێنێ
K24 - ههولێر:
بەبۆنەی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەم، ئەمڕۆ شهممه 7/12/2019 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات .
مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە گوتارەکەیدا کە بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەد رۆژی کارکردنیدا.
بهگوێرهی زانیارییهكان ئەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیران لە گوتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات ، بریتین لەپرۆسەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی ، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی ، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ، باشترکردنی پەیوەندی وچارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
هاوکات لە گەڵ گوتارەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاریی و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوبکرێتەوە.
رۆژی 2019/12/4 سەد رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕی.
ههر لهو چوارچێوهیهدا سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئینستاگرام وێنهیهكی خۆی بڵاوكردووهتهوه و نوسیوویهتی: "له کاتی ئامادەکاریی بۆ پێشکەشکردنی گوتارێکم بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئەمشەو کاتژمێر 8 پەخش دەکرێت . تێیدا ئەو پێشکەوتنانەی تا ئێستا بەدیھاتوون و ھەنگاوەکانی داھاتوو بەرەو كوردستانێكی بههێز دەخەینەڕوو".