سكاڵۆنی: راستییهكهی هیچمان پێنهكرا شایهنی باسكردن بێت
دوای یارییەکە لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئارجێنتینا دڵنیایی دا بە هاندەرانی هەڵبژاردەکەی کە یاری داهاتوو بەرامبەر قەتەر دەتوانن باشتر یاری بکەن و سێ خالی ئەم یارییەش بەدەست بێنن، دهشڵێت: له گێمی یهكهم هیچمان پێنهكرا شایهنی باسكردن بێت.
سكاڵۆنی راهێنهری تانگۆ له پرێس كۆنفرانسێك دوای یارییهكه گوتی: راستیەکەتان دەوێت لە گێمی یەکەم باش نەبووین، نەمانتوانی فشار بخەینە سەر گۆڵی بەرامبەر و هیچمان پێنەکرا بۆ کۆنترۆلی تۆپ، نازانم بۆ وا بووین.
سكاڵۆنی گوتیشی: ئەوان لە یەکەم دەرفەتیان توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن و بە ئامانجەکەیان بگەن، بێگومان دوای گۆڵەکەی ئەوان ئەرکی ئێمە قورستر بوو، بەڵام خۆمان بەدەستەوە نەدا و دڵنیا بووین کە دەتوانین قەرەبووی ئەم گۆڵە بکەینەوە.
سكاڵۆنی دهشڵێت: هەرچەندە لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم هەندێک خۆمان رێکخستەوە، بەڵام بە گشتی لە 45 خولەکی یەکەم باش نەبووین، نیوەی دووەم ئێمە باشتر بووین و یاریزانەکانمان توانیان بە باشی رێنماییەکانمان جێ بە جێ بکەن، بەڵام چانسمان نەبوو و نەمانتوانی گۆڵی بردنەوە بکەین.
راهێنهری تانگۆ گوتیشی: سەبارەت بە یاری داهاتوومان لەگەڵ قەتەر، باشترین شت ئەوەیە کە بتوانین بردنەوە بەدەست بێنین، گومانمان نیە دەتوانین ئەم کارە بکەین، دەرفەتێکی باشمان لە بۆ ئەو یارییە لهپێشه، بۆیە دەمانەوێت بە باشی بیری لێ بکەینەوە.