هۆشداری له‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش ده‌درێت

داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و‌ هێزه‌ عێراقيیه‌كان ده‌كرێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

شاندێکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، سەردانی چیای قەرەچووخی کرد و لەگەڵ فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە کۆبووەوە.

کۆڵۆنێڵ مایڵز کاگینگز، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە کوردستان 24ی گوت: "وەك هاوپەیمانێتی زانیاریمان هەیە لەسەر ئەوەی داعش بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە".

گوتیشی: "وه‌ك هاوپەیمانێتی کار بۆ نزیکخستنەوەی هەولێر و بەغدا دەکەين تا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و ناوچە جێناکۆکەکان میکانیزمێکی هاوبەشیان هەبێت".

هاوکات سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری شەشی ھێزی پێشمەرگە گوتی: "ئێستا چەکدارانی داعش قۆناخی خۆ ڕێکخستنەوەیان تەواوکردووە بەجۆرێك بەشێك لە چەکدارە بیانییەکانیش خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکە".

ئ. م