"شێخێكی ساخته" له رانیه دهستگیركرا
K24- راپهڕین:
پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە کەسێك دەستگیر دەکات، کە خۆی وەك شێخ و کەسایەتی ئاینی نیشان دەدات و لەناو بازاڕی ڕانیە بانگەشەی بۆ ئەوە دهكرد، کە پێشبینی گەڕانەوەی دەسەڵاتی سەدام دەکات.
شایەتحاڵەکان بە کوردستان ۲٤ یان ڕاگەیاند، ئەو کەسە لە ناوبازاڕ وەك کەسایەتیەکی ئاینی خۆی نیشان داوە، بەتایبەتیش خۆی لەئافرەتان نزیك کردۆتەوە گوایە دەتوانێ نزایان بۆبکا منداڵیان ببێ و کێشەکانیان بۆ چارەسەربکات.
لەگەڵ ئەوەش بانگهشهی بۆ ئهوه دهكرد، گوایا پێشبینی هاتنەوەی دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوو و سەدامی دهكات.
بەشێك لەهاوڵاتیان بە کوردستان ۲٤یان گوت: ئەو پیاوە لەڕووی دەروونیەوە نەخۆشە و ڕۆژانە گرفت بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات، بۆیە ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیری کردوە.
H.B