كه‌ركووك.. له ترسی سووتاندن جووتیارانی كورد زووتر به‌روبوومه‌كانیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه
K24- كه‌ركووك:
بارانی بەخووڕی ئەمساڵ دڵی جووتیارانی خۆش کرد و وای کرد بەرھەمەکانیان جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، بە پیت و بەرەکەتتر بێت، بەڵام بۆ جووتیارانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، داگیرکاریی عەرەبە ھاوردەکان لە لایەك و سووتاندنی بەرھەمی ماندووبوونی ئەمساڵیان لە لایەکی دیکەوە، دڵخۆشییه‌كانیانی ئاوه‌ژوو كرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لە ماوەی ھەفتەیەکدا لە سنووری پارێزگای کەرکووك، ڕووبەری ھەزار و ھەشتا دۆنم زەوی سووتێنراوه.
برایم محیەدین، كه جووتیارێكی كورده و ده‌یه‌وێت به هه‌ر حاڵێك بێت به زووترین كات ده‌غڵودانه‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه، ده‌ڵێت: "ئێمه له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین، له‌لایه‌ك كێشه‌ی ئه‌منی به هۆی نزیكیمان له سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی داعش لێی چالاكه، له‌لایه‌كی تریش هه‌ڕه‌شه‌كانی سووتاندنی زه‌وییه‌كانمان، ئێمه‌یان نیگه‌ران كردووه".
ناوبراو داوا ده‌كات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ژیان و سه‌ر و ماڵ و سه‌رچاوه‌ی بژێویان پارێزراو بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، زوھەیر عەلی حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی كه‌ركووك ده‌ڵێت: "تا ئێستا نزیكه‌ی 1080 دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵیی سووتێنراوه، تیرۆریستان تاكتیكی نوێ له سووتاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا به‌كار ده‌هێنن".
هاوكات نایشارێته‌وه، كه گه‌یشتنی تیرۆریستان به‌و ناوچانه شتێكی ئاسانه، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، له‌لایه‌ك ناوچه‌كه زۆر فراوانه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژماره‌ی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه له ئه‌رك دان، زۆر كه‌مه و ناتوانن كۆنتڕۆڵی ئه‌و رووبه‌ره فراوانه بكه‌ن.
لە سنووری پارێزگای کەرکووك، بە ھەزاران ھێزی ئەمنیی جۆراوجۆر بڵاوەیان پێ کراوە، بەشێك لەو ھێزانەش بارەگاکانیان لە نێو زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد داناوه، بەڵام نەیانتوانیوە گیان و بەرھەمەکانیان بپارێزن.
H.B