نوێترین لێدوانه‌كانی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ
له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لۆكۆمۆتیڤ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر تیپه‌كه‌دا هاتووه و ئه‌م وه‌رزه به‌شێوازێكی جیاواز یاری ده‌كه‌ن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا گوتی: متمانه‌ی زۆرمان به‌خۆمان هه‌یه، گۆڕانكاریمان به‌سه‌ردا هاتووه و هه‌فته به هه‌فته باشتر ده‌بین، ئامانجمان بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه به كۆمه‌ڵه‌كانه كه زۆر گرنگترن له نازناوه تاكیه‌كان، چونكه نازناوه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رفه‌تن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی تاكی، ئێمه له‌م وه‌رزه زیاتر به هێرشبه‌ری و به شێوازێكی نوێ یاریی ده‌كه‌ین.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: 700 گۆڵم تێپه‌ڕاند، ئه‌وه بووه رابردوو، بیر له ژماره‌كان ناكه‌مه‌وه، یه‌كه‌م شت كه بیری لێ بكه‌مه‌وه هاوكاریكردنی تیپه‌كه‌مه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
كریستیانۆ گوتیشی: ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره‌یه، هیچ مانایه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر34 بێت یان 35 یان 36، دواجار ده‌گه‌ینه كۆتایی، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستاش هه‌ست ده‌كه‌م كه توانای جه‌سته‌ییم باشه و ده‌توانم به‌رده‌وام بم، پێموانییه یوڤێنتۆس به‌بێ من یاریكردنی جیاواز بێت، هه‌ر یاریزانێك رۆڵی خۆی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه تیپێكی به كۆمه‌ڵین.
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆس سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤی رووسیا ده‌كات.